شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە16ی تشرینی یەکەم،  بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، سەردانەكە بە مەبەستی دابینکردنی زیاتری دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و بەشەبودجەی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی حاکیم.

هاوكات، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاریی تەندروستیی ئاوارە و پەناهەندەکان و پڕۆژەکانی نیشتمانیی نێودەوڵەتییە لە بواری تەندروستی، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە خزمەتگوزاریی تەندروستی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا