چی روودەدات لە ئیسرائیل؟

پۆڵەتیک پرێس: راپۆرت

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووداوەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و فەڵەستین، درێژەپێدەری گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەیەکە نزیکەی 70 ساڵە باڵی کێشاوە بەسەر ناوچەکەدا، و هەریەکەیان ئەوی دیکە بە تێکدانی ئاسایش و داگیرکاری تاوانبار دەکەن.

مێژووی جەنگ و رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1948 و یەک ساڵ پاش راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی جولەکە. لەو ساڵەدا و لە رۆژی 14ـی ئایاردا، کۆمکاری عەرەبی بە بەژداری میسڕ، ئوردون، سوریا و عێراق سوپایان رەوانەی خاکی فەڵەستین کرد بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای ئیسرائیل کە لەوکاتەدا ناوچەیەکی زۆری خستبووە ژێردەستی خۆیەوە. سەرەنجامی شەڕەکە بە سودی ئیسرائیل کۆتایی هات و پشتێنەی ئاسایشی خۆی فراوانترکرد، لەگەڵ داگیرکردنی ناوچەیەکی زۆر لە سنوورەکانی لوبنان و سوریا لەوانە؛ بەرزاییەکانی جۆلان، کە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ناوچەیەی ستراتیژی و گرنگی ئیسرائیلە لە شەڕەکانیدا دژی وڵاتانی عەرەب.

بەرەبەیانی رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم چی روویدا؟

Rockets are fired from Gaza City towards Israel

بزوتنەوەی حەماسی چەکداری لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 7ـی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی ئۆپراسیۆنی ‘تۆفانی ئەقسا’ی لە دژی ئیسرائیل راگەیاند و بە ووتەی خۆیان پێنج هەزار موشەکیان لە کەرتی غەزەوە بەرەو ناوچەکانی ئیسرائیل تەقاند.

بەهۆی زۆری ژمارەی مووشەکەکان، سیستمی گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیلی نەیتوانی بەرپەرچی مووشەکەکان بداتەوە و ژمارەیەکی زۆر لەو مووشەکانە لە سەنتەری شارە گرنگ و هەستیارەکانی هاوشێوەی تەلئەبیب و بیرشێبا کەوتنە خوارەوە.

معەمەد زیف، سەرۆکی کەتیبەکانی ئەلقەسام – باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، رایگەیاند، ” ئۆپراسیۆنی تۆفانی ئەقسامان دژ بە هێزەکانی دووژمن دەستپێکرد و لە کاتژمێرەکانی سەرەتادا، پێگە و بنکە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەکانی دووژمنمان، بە 5 هەزار مووشەک و گوللە تۆپ کردە ئامانج”.

بۆردوومانەکانی حەماس رێگەی بۆ هێزی پیادەی کەتیبەکانی خۆشکرد تا دزە بکەنە سنوورەکانی ئیسرائیل و لە رێگەی پەڕەشووت و هێزی زەمینی و بەلەمی سەربازییەوە، بە سەدان چەکدار لە کەرتی غەزەوە پەڕینەوە بۆ ناو سنوورەکانی ئیسرائیل و شەڕ و پێکدادانی کۆڵان بە کۆڵان لەنێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستی پێکرد.

سوپای ئیسرائیل کەوتنە حالەتی ئامادەباشییەوە و یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، بەهۆی هەستیاری دۆخەکەوە واژۆی لەسەر گەڕانەوەی 150 هەزار سەربازی یەدەگی وڵاتەکەی کرد. هەرچەندە بزوتنەوەی حەماس پێشتر رایگەیاندبوو کە نزیکەی 5 هەزار مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، بەڵام ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە بزووتنەوەکە نزیکەی 2 هەزارو 200 موشەکی لەکەرتی غەزەوە ئاراستەی ناوچەکانیان کردووە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

هەڵوێستی وڵاتانی جیهان لەبارەی شەڕەکە

دوابەدوای هێرشە لەناکاوەکەی چەکدارانی حەماس بۆسەر ناوچەکانی باشوری ئیسرائیل، وڵاتانی جیهان هەڵوێست و کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو لەبارەی رووداوەکانەوە. بەشێک لە وڵاتان بە ئاشکرا پشتگیریان بۆ لایەنێک دووپاتدەکرەوە دژ بە لایەنەکەی دیکە و بەشێکی دیکەیان بێلایەنانە باسیان لە گرنگی راگرتنی شەڕ و دانوستان دەکردەوە.

وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، هیندستان، ئیتاڵیا، ئۆکراینا، ئیسپانیا و یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ و چەندین وڵاتی دیکە، سەرۆکۆنەی هێرشەکانیان کرد و بە “کردەوەی تیرۆرستیان” لەقەڵەم دا. هاوکات، ئیدارەی بایدن دووپاتیکردەوە کە ئەمریکا بەتەواویی و بە هەموو هێزێکیەوە لە پشتی ئیسرائیل دەوەستێت و، بۆ ئەم مەبەستەش هەر دوێنێ شەممە، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر فەرمانێکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کرد بۆ پێدانی هاوکاری بە بەهای 8 ملیار دۆلار بە وڵاتی ئیسرائیل.

هەندێک لە وڵاتانی زلهێزی جیهانی و ناوچەکە هاوشێوەی؛ رووسیا، چین، تورکیا، سعودییە، بەڕازیل و چەندین وڵاتی دیکە، پێچەوانەی وڵاتانی رۆژئاوا داوای کۆتایی هێنان بەگرژی و ئاڵۆزییەکان کردو داوایان لە ئیسرائیل و فەڵەستین کرد، لەرێگەی دیالۆگ و گفتوگۆکردنەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

Palestinians break into the Israeli side of Israel-Gaza border fence after Palestinian gunmen infiltrated areas of southern Israel October 7, 2023. REUTERS/Yasser Qudih NO RESALES. NO ARCHIVES.

ئاماری قوربانییانی هەردوولا

لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر خولەکێک و لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەکدارانی حەماس و ئیسرائیل، ژمارەی قوربانیانی هەردوولا بەرزتر دەبێتەوە و بەپێی دوایین ئامار، نزیکەی 663 کەس لەهەردوولا کوژراون و نزیکەی 2900 کەسیش بریندرا بوون.

بەرەبەیانی دوێنێ شەممە. 8ـی تشرینی یەکەم، کەتیبەی ئەلقەسامی سەر بە باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس ئۆپراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا”ـی دژ بە ئیسرائیل راگەیاند و نزیکەی 5 هەزار موشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و لەرووی زەمینیشەوە، بە سەدان سەرباز سنوورەکانی ئیسرائیلیان بڕی و چوونە ناو ئەو شارانەی کە ئیسرائیل وەک ئۆردوگا بەکاریاندەهێنێت بۆ جێگیرکردنی هاوڵاتییەکانی.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژە بە کوژرانی 313 کەس دەکات و دەڵێت 20 لەو کەسانە منداڵن و 1990 کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەندروستی ئیسرائیلیش لای خۆیەوە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 350 هاوڵاتی و سەربازی ئیسرائیلی لە بەرەباینی رۆژی شەممەوە تا ئێستا، کوژراون. هەروەها، زیاتر لە هەزار کەسیش بریندار بوون.

رادیۆی فەرمی ئیسرائیل، کەمێک پێش ئێستا کوژرانی، عەقید سەحەر مەحلوفی تەمەن 36 ساڵ، فەرماندەی فەوجی پەیوەندییەکانی فیرقەی 481ـی غەزای راگەیاند.

Air strike damage

گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری مۆساد دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە

بەرەبەیانی رۆژی 7ـی ئەم مانگە، لەژێر ناوی ‘تۆفانی ئەقسا’دا چەکدارانی حەماس لە هێرشێكی چاوەڕواننەکراودا زیاتر لە 5 هەزار مووشەکیان ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەستی ئیسرائیل کرد و ژمارەیەکی زۆر لەو مووشەکانە، سیستمی گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیلی بڕی و ناوجەرگەی وڵاتەکەی بۆردوومان کرد.

موشەکەکان لە کەرتی غەزەی فەڵەستینەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران و چەندین چەکداری سەر بە باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لەرێگەی پەڕەشوت و زەمینییەوە، سنوورەکانیان بەزاند و چوونە ناو خاکی ئیسرائیل.

بەپێی دوایین ئامارەکانی شەڕەکەی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، ژمارەی کوژراوانی هەردوولا گەیشتووەتە نزیکەی 500 کەس و بەشێکی قوربانییەکانیش هاوڵاتیی مەدەنی و ژن و منداڵن.

شارەزایان ئەم هێرشەی حەماس بە شکستێکی گەورە بۆسەر دەزگای مۆساد و توانا هەواڵگرییەکانی لێکدەدەنەوە. بەو پێیەی، دەزگای مۆساد وەک باسدەکرا، “سیخوڕی لەناو ماڵی خومەینیشدا هەیە”، لەڕووی پێشکەوتوویی و ئاستی بەدەستهێنانی زانیارییەوە، دەزگاکە یەکێکە لە ترسناکترین و گەورەترین دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان.

ئیسرائیل خاوەنی یەکێک لە بەهێزترین و پێشکەوتووترین سیستەمە بەرگرییەکانی جیهانە و دەتوانێت بەشێوەیەکی کارا، چەندین مووشەک و هاوەن و گوولە تۆپ لە ئاسمانی وڵاتەکەی تێکبشکێنێت. بەڵام ئەمجارە، بەهۆی زۆری ژمارەی مووشەکەکانی ئیسرائیل نەیتوانی تەواوی مووشەکەکانی چەکدارانی حەماس تێکبشکێنیت و بەمەش ژمارەیەکی زۆر لەو موشەکانە لەناو سەنتەری شارەکانی ئیسرائیل و ئۆردوگاکانی نزیک لە کەرتی غەزە کەوتنە خوارەوە و بەسەدان هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی.

سیستمەکە بەشێوەیەک پەرەی پێدراوە کە لە هەموو بارودۆخ و کەشوهەوایەکی سەخت و دژوار کاربکات. سیستمەکە بەشێوەیەکە، کە لە دووری نێوان 5 تا 80 کیلۆمەتر لەو شوێنەی لێی جێگیر دەکرێت، دەتوانێت مووشەکەکان لە ئاسماندا دەستنیشان بکات و بەرپەرچیان بداتە و تێکیان بشکێنێت.

سیستەمەکە دروستکراوی ئیسرائیلە و لە ساڵی 2011ـەوە لە خزمەتی سەربازیدایە و بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی خۆی بەکاریدەهێنێت. تێچووی هەر بەرپەرچدانەوەیەکی مووشەکی لەلایەن ئەم سیستەمەوە نزیکەی 50 هەزار دۆلارە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا