سەرۆككۆمار كارنامە لە باڵیۆزانی چەند وڵاتێك وەردەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی دووشەممە 2_10_2023، لە كۆشكی بەغداد، كارنامەی باڵیۆزانی، تونس شوكری لەتیف، فەلەستین، ئەحمەدی مەحمود روەیزی، ئەڵمانیا، خاتوو كریستینا كۆنستانزا هۆمان، كەنەدا خاتوو كانی بۆنكای وەرگرت.

سەرۆككۆمار، لە میانەی دیداری لەگەڵ باڵیۆزەكان هەریەك بە جیا، دووپاتیكردەوە، كە عێراق سورە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتیان لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەكان بە تایبەتی بواری دیپلۆماسی، ئابووری و فەرهەنگی و هاوكاری و هەماهەنگی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهاندا.

هەروەها سەرۆككۆمار هیوای خواست كەباڵیۆزانی نوێ سەركەوتوبن لە جێبەجێكردنی كارەكانیان، هەروەها پشتیوانی سەرۆكایەتی كۆماری دوپاتكردەوە لە هەموو بوارێكدا كە ئاسانكاری بۆ ئەركەكانیان بكات لە پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەكانی هەردولا.

لای خۆیانەوە باڵیۆزان سڵاو و پێزانینی سەرانی وڵاتەكانیان بە سەرۆككۆمار گەیاند، و هیوایان خواست گەلی عێراق بەردەوام لە پێشكەوتن و خۆشگوزەرانیدا بێت، جەختیشیانكردەوو لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەكەی و دامەزراندنی باشترین پەیوەندی دووقۆڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا