فوئاد حوسێن نیگەرانییەكانی عێراق دەگەیەنێتە مایك پۆمپیۆ

پۆڵەتیك پرێس:
فوئاد حوسێن وەزیری عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایك پۆمپیۆ هاوتا ئەمریكییەكەی پێگەیشتووەو لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە نیگەرانییەكانی بەغدای لەبارەی دەنگۆی داخستنی كونسوڵخانەی ئەمریكا پێگەیاندووە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەك باسی لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان فوئاد حوسێن‌و مایك پۆمپیۆی كردووەو راشیگەیاندووە، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێكراوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، حكومەتی عێراق چەند ڕێوشوێنێكی ئەمنی و ڕێكخراوەیی و سیاسی و دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانە بگرێتە بەر، بۆیە پێویست ناكات ئەمریكا بڕیارەكەی جێبەجێبكات.

ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە بەهۆی هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز، بەتایبەتی هێرشە موشەكییەكانی میلیشیا چەكدارییەكان ئەمریكا بەنیازە باڵوێزخانەكەی لەبەغدا دابخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا