پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ هۆشدارییەك دەدات بە هاوڵاتیان و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بەشێك لە پزیشكەكان بایكۆتیان كردووە، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەكان نەكەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ دەكەینەوە لەئێستادا بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە پزیشكانی مقیم و تترج لەناو سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ و نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بایكۆتی دەوامیان كردەووە، بۆیە لەكاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەكان مەكەن.
تا ئێستا بەشێك لە فەرمانگەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان كردووە و مامۆستایانی سنوری سلێمانیش بایكۆتیان راگەیاندووە.
هاوكات پزیشكانی سنوری سلێمانی تا رۆژی چوارشەممەیان وەك دوا مۆڵەت دیاریكردووە بۆ حكومەتی هەرێم و عێراق كە كێشەی موچە چارەسەر بكەن، ئەگەرنا وەك خۆیان دەڵێن، دەوام ناكەین و نەخۆشخانەكان دادەخەین.