کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە12ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 35 پلەى سیلیزى

سلێمانی :33 پلەى سیلیزى

دهۆک : 35 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 36 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى

سۆران : 33 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا