نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی نوێترین ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا تائیستا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیاتر لە چوار هەزار و ٥٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرۆک کۆماری تورکیا سێ مانگ باری نائاسایی لەو ناوچانە کە تیایدا بوومەلەرزە روویانداوە راگەیاند.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، تورکیا رووبەڕووی قورسترین کارەساتی سرووشتی بووەتەوە لە مێژوودا و هەموو هێزێک بەکاردێنن بۆ رزگارکردن و دەرهێنانی تەرمەکان و چەندین فرۆکەی تایبەتی گواستنەوەی هاوکاری و فڕۆکەی تایبەتی گواستنەوەی بریندار و زیانلێکەوتوان.

وتیشی، پێنج هەزار کەس لە تیمی پزیشکی و چەندین شێوازی گواستنەوەی تر بۆ زیانلێکەوتوان نێردراون و لە زیاتر لە ٧٠ وڵات و ١٤ رێکخراوەوە هاوکاری گەیشتووەتە تورکیا .

سەبارەت بە زیانە مادییەکانى بومەلەرزەکە سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوەى روونکردەوە، پێنج ملیار دۆلار وەک هەنگاوی یەکەم بۆ بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانە تەرخانکراوە و ١٠٠ ملیار لیرە تایبەت بە زیانلێکەوتوان خەرجکراوە و بەهۆی بومەلەرزەکەوە چوار هەزار و ٥٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ هەزار و ٧٢٥ کەس بریندار بوون و زیاتر لە هەشت هەزار کەس رزگارکراون.

لەلایەکى دیکەوە رێکخراوی یونیسێف  بڵاویکردەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هەزاران منداڵ گیانیان لەدەستداوە و بە هۆی بوومەلەرزەکەوە ٢٣ ملیۆن کەس ژیانیان لە مەترسیدایە کە ملیۆمێک و ٤٠٠ هەزاریان منداڵان لە هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا