پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێك دگەیشتە تاران و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێشوازی لێ کراو به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانیان ده‌ستیپێكردووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی ئه‌یلولی 2023 هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئێران ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانه فیدان بۆ ئێران ئه‌نجامی ده‌دات له‌وه‌ته‌ی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دانراوه، بڕیاریش وایه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، فیدان له سه‌ردانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵاهیان و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئێران تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و هاریكارییه دوولایه‌نه‌كان و پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات.