تەندروستی جیهانی: جیاکاری ڕەگەزی لە دابەشکردنی ڤاکسین دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە دابەشکردنی ڤاکسیندا لە ئێستادا جیهان لە “حاڵەتی جیاکاری ڕەگەزی”دایە و نایەکسانی لەدابەشکردنیدا هەیە.

تیدۆرۆس ئەدهانۆم گیبریسیۆس، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی پاریس بۆ ئاشتی ڕایگەیاند، ئێستا جیهان لە حاڵەتی جیاکاری ڕەگەزی لە دابەشکردنی ڤاکسیندا، وەک دەزانن دەوڵەتانی خاوەن سەرمایەی زۆر ١٥٪ ی جیهان پێکدەهێنن بەڵام خاوەنی ٤٥٪ ی ڤاکسینن لە جیهاندا”.

وتیشی، ” وڵاتانی هەژار و مامناوەند نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن بەڵام تەنها ١٧٪ ی ڤاکسینیان هەیە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەش کرد، “کێشەی گەورە لەئێستادا هاوبەشی نەکردنە لە ناردنی ڤاکسینەکان بۆ وڵاتانی دیکە، پێویستە وڵاتان زیاتر هاوبەشی بە ڤاکسینەکان بکەن”.

بەگوێرەی دواین ئاماری ڕاگەیەندراو تا ئێستا ١٦٤ ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ١٠٢ کەس لەسەرتاسەری جیهان تووشی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و ٤١٠ هەزار و ٩٧٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە کۆی توشبووانیش ١٤٤ ملیۆن و ٦٩٦ هەزارو ٩١٤ کەس چاکبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا