پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.

ئەمڕۆ چوارشەممە30ی ئاب، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە ڕۆشتن و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەکرد، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران ( ع،یـ، ع) و (ف، ف، ف ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا