نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلییەكان بۆ مانگی ئایار راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئایار دیاریكرد و هاوكات خاوەن مۆلیدەكانیش ئاگادار دەكاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان بۆ هەر سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبا بۆ مانگی ئایار بە نزیكی‌ (38.6) دینار دیاری كراوە و پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ش كراوە بە 24 كاتژمێر، بەشێوەیەك هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت كار به‌ مۆلیده‌كان ده‌كرێت.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان 50 بۆ 70 سه‌عاته،‌ به‌وەش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و 750 دیناره‌.

لیژنەكە جەختیكردووەتەوە،به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ جیاواز ده‌بێت.
.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا