ئێران بۆ خەڵکەکەی: لە سنووری کوردستانەوە مەچنە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئێران لە عێراق داوای لەو گەشتیارە ئێرانییانە کرد کە بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن دەیانەوێت سەردانی عێراق بکەن، لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەچنە عێراق.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، “پێویستە سەرجەم گەشتیاران لەڕێی ئاسمانییەوە بچنە عێراق و بەمشێوەیە رێککەوتن لەنێوان عێراق و ئێراندا کراوە”. وتیشی: گەشتیارن تەنیا لە سنووری میهرانەوە دەتوانن بگەڕێنەوە ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارین زیارەتکارانی چلە لەڕێی سنووری کوردستانەوە نەیەن، چونکە هاتنەناوەوە لەو سنوورە تەنیا بۆ سەردانیکەرانی کوردستانە نەک عێراق.

هۆشداریشیدا لەبارەی هاتنەناوەوەی ئێرانییەکان لەڕێی کوردستانەوە بۆ عێراق و وتی: ئەو کەسانەی لە ڕێی سنورەکانی کوردستانەوە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسێن بێنە عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

5ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق رایگەیاند، رێگە دەدرێت بە هاتنەناوەوەی 40 هەزار گەشتیاری بیانی لەو ژمارەیەش 30 هەزار ئێرانی بۆ عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە بۆنەی ئایینی تایبەت بە شیعەکان کە بڕیارە لە 27ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا