وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا، ئاڵپئارسڵان بایراكتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتە کوردستان و بڕیارە هاوشان لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری ناوخۆی تورکیا، بەژداری کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بکات لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

سەردانەكەی وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێم و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومی پێشوازی لێ کرا.

بڕیارە ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێكی گرنگ بكەن، دیارترینیان، پرسی ئاسایش و ئابووری نێوان  هەرێمی كوردستان و تورکیا.

لە پاش دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمە یەکەمین سەردانی فەرمی هاکان فیدانە بۆ هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا