لەسەدا 70ی زەوی عێراق بوەتە بیابان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لەو كارەساتەی بەسەر زەوی كشتوكاڵی عێراقدا هاتووە بەهۆی كەمی ئاوەوە و تەئكید دەكاتەوە، كە رووبەڕی زەوی كشتوكاڵی عیراق لە 80 ملیۆنەوە بۆ 14 ملیۆن دۆنم زەوی كەمیكردووە.

لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لێكەوتەكانی كەمی ئاو كاریگەری لەسەر زیادبوونی بە بیابان بوونی زەوی هەبووە، بەشێوەیەك  رێژەی لەسەدا 70ی زەوی عیراق بۆتە بیابان و رووبەڕی زەوی كشتوكاڵی عیراق لە 80 ملیۆنەوە بۆ 14 ملیۆن دۆنم زەوی كەمیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پرسە كاریگەری لەسەر جۆرو بڕی ئاو هەبووەو بۆتە هۆی ئەوەی ئاوی خواردنەوە نەگاتە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و دۆسیەی كشتوكاڵ هەبووە.

لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكردووە، هەوڵەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە زۆر شەرمنانەیە بەتایبەتی لەگەڵ ولاتانی دراوسێ‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا