پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەرۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكاندا پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت، هیواخوازین ئەم رۆژە تەنیا بۆنەیەك نەبێت بۆ قسەكردن و بەڵێنێك كەبەدی نەیەت، بەڵكو ببێتە سەرەتای گۆڕانكارییەك بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكاندا.
دەقی پەیامەكە:
لەرۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكاندا، سەرباری دەربڕینی خۆشەویستی و پیرۆزباییمان بۆ خاوەن پێداویستیەكانی جیهان وعێراق و هەرێمی كوردستان، هیواخوازین ئەم رۆژە تەنیا بۆنەیەك نەبێت بۆ قسەكردن و بەڵێنێك كەبەدی نەیەت، بەڵكو ببێتە سەرەتای گۆڕانكارییەك بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكاندا.
قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەرفەتێك بێت بۆ ژیانێكی شكۆمەندانە ومامەڵەیەكی بنیاتنراو لەسەر رێز و هەڵسەنگاندنی كارو گرنگیدان بەتوانا و لێهاتووییتان، سەرباری هەوڵدان بۆ رەخساندنی زەمینەی زیاتری چوونەوە نێو كۆمەڵ و پێكهێنانی خێزان و دۆزینەوەی هەلی كار.
بۆ ئێوەی خوشك و براكانمان دووپاتی دەكەینەوە كە؛ هەمیشە پشتیوانتانم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال