کولاندنەوەی زامی کۆن جگە لە زیان گەیاندن بە بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان هیچیتر نیە

لە ڕۆژانی رابردودا لێدوانی (کەمال کەرکوکی) لە یەکێک لە سایتەکاندا بڵاو کرایەوە کە زۆر بە شێوازێکی دور لە ئیتیک و ناسیاسیانە خوێ ئەکا بە برینی زامێکی کۆنماندا کە (کارەساتی هەکاری)یە.
قسەی سەرەتا و کۆتاییمان ئەوەیە
لام سەیرە حیزبێکی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان کە خاوەنی پێگەی جەماوەرییە و حکومەت و دەسەڵات لای ئەوانە و لەسەروو ئەوەشەوە پەیڕەو و پرۆگرامیان هەیە کەچی وتەبێژێکیان نیە بەڵکو هەمویان وتەبێژ و شیکەرەوە و قسەکەری سەر سایت و ڕۆژنامە و کەناڵە ناوخۆیی و جیهانیەکانن ، ناکرێ هەرکەس و بە هەر جۆرێک پێی خۆشبوو یاخود بارودۆخەکەی بۆ گونجا لێدوانێک بدات و بە ناوی حیزبێکەوە دەست وەربداتە شتێک کە هی ئەو نیە ، لە دوای وەفاتی جەنابی سەرۆکی کۆچکردوومان سەرۆک (مام جەلال)ەوە لای هەموان ئاشکرایە کە بەڕێز کاک (مەسعود بارزانی) وەک مەرجەعی باڵا و برا گەورە لە هەموو حیزبەکوردیەکاندا سەیر کراوە کەچی ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردوە و هیچ هەڵوێستێکی نیە لە هیچ بارودۆخێکدا ، حەق وابوو خۆی بە تایبەتی لەسەر ئەم باسە کۆبونەوەی فراوانی بە ئەندام و کادیرانی حیزبەکەی بکردایەوە فێری بکردنایە کە هەلدانەوەی پەڕەی کۆن و خوێ کردن بە زامی سارڕێژ نەبودا ئەگەر و کاریگەری خراپ بە دوای خۆیدا ئەهێنێ ، مێژوو شاهێدی ئەو ڕاستیەیە کە ئێمە هەردوو حیزب لە شەڕی ناوخۆدا جگە لە زەرەد و زیان هیچ شتێکمان بۆ نەمایەوو ، سەرۆک مام جەلال هەموو هەوڵێکی خستە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەو ئاشوبە و راگەیاندنی ئاگربەست و ڕێککەوتنەوەی هەردوو حیزب کەچی ئێستا هەندێ بەناو سیاسی و خەڵکی کاڵفام خەریکن بێ گەرانەوە بۆ سەروو خۆیان ئاگری شەڕی ناوخۆ خۆش ئەکەنەوە و فوی لێ ئەکەن تا تەشەنە بسەنێ ، بۆیە داواکارم لە بەڕێز کاک (مەسعود بارزانی) برا گەورەیی خۆی بسەلمێنێ و ئەو کەسانەی ئەبنە هۆکاری نانەوەی کێشە و تێکدانی دۆخی هەرێمی کوردستان سڕ بکات و کارتی سوریان بەڕودا بەرز بکاتەوە ، بەوەش بۆ هەموو کوردستانی ئەسەلمێنی کە ئەو تەنها سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نیە بەڵکو برا گەورە و خەمخۆری کورد و کوردستانە . هیواداربووم (کەمال کەرکوکی) و هەموو بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان شەڕی موچەی خوراوی فەرمانبەران و کێشەی کەمی ئاو و کارەبا و پڕۆژە خزمەتگوزاریە تەواو نەکراوەکان و شەڕی نەوت و ناوچە کێشە لەسەرەکان و ماف و قوتی هاوڵاتیان بکەن ، چارەسەری گیروگرفتەکانیان بکەن لەگەڵ حکومەتی عێراق و دانوسان بکەن لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستاندا نەک هەوڵی دروست کردنی شەڕی ناوخۆو گرژ کردنی دۆخی نێوان دوو حیزب بدەن ، ئەوە ڕۆڵی کاک (مەسعود)و سەنگ و قورسایی بەڕێزیان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا دەردەخات وەک سیاسیەکی خەمخۆر بۆ میللەتەکەی .
لیوا ئەیوب یوسف سعید

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا