بانکی ناوەندی عێراق بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار چەند بڕیارێک دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار چەند بڕیارێک دەردەکات ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو هەفتانە دۆلاریان بۆ دابیندەکرێت، بەمەبەستی فرحشتن بە گەشتیاران و هەر گەشتیارێژک سێ هەزار دۆلاری بەنرخی فەرنی بۆ دابیندەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو کۆمپانیایانەی مەرجەکانی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی دراویان جێبەجێکردووە بۆ ئەو مەبەستە دیاریدەکرێن.

ڕوونیکردەوە، بانکی ناوەندی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چاودێری ئەو سەکۆ ئەلیکترۆنیە دەکات کە دروستیانکردووە و پەرەی پێدراوە، کە لەڕێگەیەوە دۆلار بۆ بازرگانان و خاوەن پڕۆژەکانی بازرگانی بچووک و گەشتیاران دابیندەکرێت.

جەختیکردەوە، بەمەبەستی پارەدارکردنی کەرتی تایبەت و حکومەی و ڕەوانەکردنی دۆلار بۆیان لەڕێگەی بەڵگەنامەی بانکییانەوە، هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ڕاسپێردراون لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بەنرخی فەرمی بفرۆشن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا