پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێكدا ئامادەیخۆی بۆ بەهاناوە چوونی قوربانیانی ئاگرەكەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسین دەردەبڕێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە رایدەگەیەنێت “وەك هەرێم ئامادەی هەموو جۆرە بەهاناوەچونێكین بۆ قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێین لەزیقار”.
مەسرور بارزانی دەشڵێت “حكومهتی ههرێم ئامادهیه بۆ هەر پێداویستییەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی بریندارانی نەخۆشخانەكە و هاوكات پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیان كرد”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەزیری تەندروستیشی راسپارد، بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری پێویست بۆ بریندارانی رووداوەكە.
شەوی ڕابردوو ئاگرێک لەنێو نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی تایبەت بەکۆرۆنا لە زیقار کەوتەوە، کە بەهۆیەوە 77 کەس لەنێو نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش لەنەخۆشخانە و تەندروستکاران برینداربوون.