زانیاری نوێ‌ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێككەوتن لەنێوان شاندی حكومەتی هەرێم و عێراق ئیمزا كراوەو چاوەروان دەكرێت رۆژی یەكشەممە یان دووشەممەی داهاتوو زیاتر لە 900 ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم.

بەگوێرەی هەواڵێكی كوردسات نیوز، سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كە چاوەڕێی ناردنی پارەن لە بەغدادەوە پاشان دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت ئەوەش دوای ئەوەی رێكەوتن لەنێوان شاندی هەرێم و عێراق ئیمزا كراوە.

سەرچاوەكە هەروەها ئەوەشی خستەروو دوای دڵنیاییان لە ناردنی پارە لەبەغدادەوە، رۆژی دووشەممە خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت و لەماوەی 10 رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگەو سەرۆكایەتییەكان مووچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.

هاوكات، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە تەنها مووچەی مانگی حوزەیران دابەش دەكرێت و مووچەی مانگی تەموز دەكەوێتە سەر ئەوەی بەغداد چ كاتێك پارەی دیكە رەوانە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا