کەسێک بە تۆمەتی خۆناساندن وەک جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سودانی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق، کەسێک دەستگیرکرا، کە خۆی وەک جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناساندووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە خۆی وەک جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناساندووە و لەو ڕێگایەوە چەندین کەسی هەڵخەڵەتاندووە.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لەلایەن کەسێکەوە لە پارێزگای ئەنبار ئاگادارکراونەتەوە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر بەمەبەستی پشکنینی ماڵەکەی و دەستگیرکردنی، توانیویانە تۆمەتبار دەستگیربکەن.

ڕوونیکردەوە، ئەو کەسە لە پارێزگای ئەنبار پیشەی فەرمانبەر بووە و لەکاتی دانپێداناندا ئاماژەی بەوەکردووە، لەڕێگای ئەو کارەوە 19 کاری فێڵ و هەڵخەڵەتاندنی کردووە، بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەی خەڵک پەیوەندی بە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی گشتییەوە کردووە و لە بەرامبەردا لەلایەن ئەو کەسانەوە پارەی پێدراوە و چەندین گەشتی بۆ دەستەبەرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا