پشكی هەرێم لەڤاكسینی كۆرۆنا

پۆڵەتیك پرێس:
گومان لەسەر ئەوەیە هەیە، كە حكومەتی عێراق لەو ڤاكسینەی بڕیارە بۆ كۆرۆنا بیكرێت، پشكی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

حكومەتی عێراق لەمانگی سێ‌ یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنای بەدەست دەگات، كە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی جیهانی بەتایبەتی كۆمپانیای ڤایزەر گرێبەستی واژووكردووە.

دیارنییە حكومەتی عێراق لەقۆناغی یەكەمدا چەند ژەم لەڤاكسینی كۆرۆنا دەكرێت، بۆیە دیاریش نییە، پشكی هەرێم لەو ڤاكسینەی عێراق دەیكرێت چەندە.

دیار نییە، پشكی هەرێم لەو ڤاكسینەی عێراق دەیكرێت چەندە

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێمیش خۆی لەقەیرانێكی قووڵی داراییدایەو دەنگۆ هەیە، كە خۆی بەنیازە ڤاكسینی كۆرۆنا بكڕێت، بەڵام رووننەكراوەتەوە، كە چەندێك ڤاكسین دەكرێت.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان ناهاوسەنگی و لاوازییەكانی زۆری لەكەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان دروستكردووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان ناهاوسەنگی و لاوازییەكانی زۆری لەكەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان دروستكردووە

ئەو ناهاوسەنگییەش، بێ توانایی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاكەدا دروست كردووە، لەكاتێكدا، پەتاكە لەچەند مانگی رابردوو زۆر بڵاوبووەوەو ژمارەیەكی زۆریش لەخەڵكی كوشت.

پێشتر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، لەوەزارەتەكەیان لەگفتوگۆی چڕدایە لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر و ئەسترازێنێكا بۆ كڕینی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سامان بەرزنجی راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم بودجەی دارایی تەرخانكردووە بۆ كڕینی ڤاكسین بۆ دەستپێكردنی بەرنامەی كوتان دژی ئەو پەتایە.

بەوتەی وەزیری تەندروستی هەرێم، بەرپرسانی تەندروستی عێراق ئاگاداریان كردوونەتەوە، لە كۆتایی مانگی شوباتەوە دەست بەهەڵمەتی كوتان دەكەن، بۆ ئەوەش پشكی هەرێمیان دیاریكردووە.

عێراق لە كۆتایی مانگی شوباتەوە دەست بەهەڵمەتی كوتان دەكات

هەرچەندە ئاماژەی ئەرێنی هەیە، بۆ ئەوەی بەغدا ئامادەیە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام هەولێرو بەغدا ئێستا لەكێشەدان بۆ پرسی موچەو بودجەی هەرێمی كوردستان، كە هەر ئەمەش گومانی دروست كردووە، هەمان سیناریۆ بۆ كڕینی ڤاكسینەكە دووبارە بێتەوە.

بۆیە هاووڵاتی لە هەرێم بڕوایان بەو بەڵێنانە نییە، بەرپرسانی بەغداو هەولێریش لەبارەی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا دەیدەن.

هەورامان خالید گەنجێكی تەمەن 35 ساڵی دانیشتووی هەولێرە لەو بارەوە دەڵێت: بەغجا چۆن موچە نانێرێت، ئاواش لەبەرچاومە پشكی هەرێم لەڤاكسینی كۆرۆنا نانێرێت.

لەكاتێكدا هەورامان متمانەی بە حكومەتی فیدراڵی نییە زۆرێكی تر متمانەیان بە خودی ڤاكسین نییە، ئەویش بەهۆی هۆكاری دەروونی و ڕۆشنبیری تاكەوەیە، چونكە زۆرێك لە كوردستان وەرگرتنی ڤاكسین ڕەتدەكەنەوە بەهۆی تیۆری پیلان ‌وهەواڵی هەڵبەستراو لەبارەی ” كاریگەرییە لاوەكییە جدییەكان”ی ڤاكسینەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا