لەبارەی مردنی ئەیاد عەلاوی نووسینگەكەی روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەیاد عەلاوی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتر و سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی، هەواڵی گیانلەدەستدانی ناوبراو رەتدەكاتەوە و رایگەیاند: دەزگای هەواڵگریی نێودەوڵەتی و هەرێمیی لەپشت ئەو دەنگۆیانەن.

رۆژی یەكشەممە، 9-7-2023، نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەیاد عەلاوی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی، لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانییەوە رایگەیاند: هەندێك پەیجی گومانلێكراو هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەیاد عەلاوییان بڵاوكردووەتەوە، دەمانەوێت رایبگەیەنین، كە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و سوپاس بۆ خوا تەندروستیی باشە.

نووسینگەكەی ئاماژەی بەوەشداوە تائێستا زیاتر لە جارێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندە و هەواڵە ساختانە بڵاوكراونەتەوە، چونكە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نێودەوڵەتی و هەرێمی بازاڕیان بۆ پەیدادەكرێت لەپێناو لێدان لە كەسایەتییە نیشتمانییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا