پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەرێمی كوردستان پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەردەوامە، تاكو ئەمڕۆ هەینی 7_7_2023 زیاتر لە 445 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێم بەردەوامە و تا ئەمڕۆ هەینی لە دهۆك زیاتر لە 113 هەزار تۆن، لە هەولێر 114 هەزار تۆن، لە سلێمانی زیاتر لە 217 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە 27 ی ئایارەوە دەستپێكردووە، حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە ئەمساڵ 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرێت، نرخی هەر تۆنێك گەنمیش بە 850 هەزار دینار دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا