پۆڵه‌تیك پرێس:
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، پارتی مانگی ئایار كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.
فازڵ میرانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به میدیاكانی ڕایگه‌یاند، رۆژی (26ی ئایاری ئه‌مساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی خۆی ده‌به‌ستێت.
هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیار بوو كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی له 2014 ببه‌سترێت، به‌ڵام به هۆی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش، به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی پارتی دواخرا.
كۆنگره‌ی 13ـی پارتی له نێوان (11-18ی شوباتی 2010) له شاری هه‌ولێر به‌سترا.