پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبووەوە لە 75 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 70 دۆلار و 38 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین کە بووەتەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر سوتەمەنی.