پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕ‌ۆ 18ی حوزه‌یرانی 2023 سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له سه‌ردانه‌كه‌یدا به مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له پڕ‌ۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، كۆمه‌ڵگه‌ی خۆراكی راسانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ردانه‌كه‌یدا پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆراكی راسان ده‌ربڕ‌ی و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕ‌ی كه هه‌موو جۆره كارئاسانییه‌ك بۆ پڕ‌ۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی شاره‌كه بكات.
قوباد تاڵه‌بانی داوای له وه‌به‌رهێنه‌ران كرد كوالێتی به‌رهه‌مه‌كانیان پێویسته به جۆرێك بێت كه نه‌ك هه‌ر بتوانن له بازاڕ‌ه‌كانی ناوخۆی كوردستاندا ركابه‌ری به‌رهه‌مه بیانییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت پلانی تۆكمه دابنێن تا بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕ‌ه‌كانی ناوه‌ڕ‌است و باشوری عێراق ساغ بكه‌نه‌وه، چونكه گه‌وره‌ترین بازاڕ‌ی پیشه‌سازی خۆراكی كوردستان له ساڵه‌كانی داهاتوودا ناوه‌ڕ‌است و باشوری عێراقه.
كارگه‌ی شیره‌مه‌نی راسان بڕ‌یاره تا ساڵێكی دیكه كاره‌كانی ته‌واو بكرێت و هه‌موو شیری ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه بكڕ‌ێته‌وه و به‌مه‌ش كه‌رتی ئاژه‌ڵداری له ناوچه‌كه گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. هه‌روه‌ها به ته‌واوبوونی كارگه‌كه، نزیكه‌ی 1000 هەزار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و ناڕ‌استه‌وخۆش بۆ دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری ده‌ڕ‌خسێنێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆمه‌ڵگای خۆراكی راسان، كارگه‌ی رۆنی زه‌یتونی راسانیشی به‌سه‌ر كرده‌وه كه ئه‌م كارگه‌یه له ساڵی 2018 وه دامه‌زراوه و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نارده ده‌كات. ئه‌م كارگه‌یه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رچاو هه‌لی كار ره‌خساندووه، كاریگه‌ریشی هه‌بووه له‌سه‌ر سه‌وزتربوونی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی دار زه‌یتونه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به ڕ‌ێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه كه ته‌نها له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا 50 هه‌زار دار زه‌یتوون روێندراوه.