پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، هەر کەسێک چەکی لە ماڵەوە هەبێت، دەتوانێت تاوەکو 21ی تەمموزی 2023 تۆماری بکات یان ڕادەستی پۆلیسی بکات، دوای ئەو ماوەیە ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاوه‌كانی بۆ ڕێكخستنه‌وه و سنوورداركردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌ست پێ كردووه.
لە لێدوانێکدا بۆ فەرمناگەی میدیا و زانیاری هێمن میرانی ڕایگەیاند، هەڵمەتی هەفتەی داماڵینی چەک هه‌ڵمه‌تێكی جیهانییه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆیدا بڕیاری داوه هه‌فته‌یه‌ك بۆ هۆشیاری نه‌ك بۆ گرتنی خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نێت.
جەختی لەوەشکردەوە، خه‌ڵكی ئێمه به هه‌ڵه لەو هەڵمەتە تێگه‌یشت. ئێمه نامانه‌وێت خه‌ڵك بگرین، بەڵکو ته‌نیا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان نه‌بێت. بەداخەوە تێڕوانینێكی هه‌ڵه هه‌بوو و خه‌ڵك پێی وابوو ئێمه ده‌چین له ماڵان ده‌گه‌ڕێین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كەکانیان، نه‌خێر ساڵێك دانراوه بۆ تۆماركردنی چه‌كه‌كانیان، به‌ڵام دوای ئه‌و ساڵه هه‌ر چه‌كێكی تۆمار نه‌كراو به چه‌كی قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت.
باسی لەوەشکرد، ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌فته‌یه‌ك نییه به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ركاتێك چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان بینى لای هه‌ر كه‌سێك، ئه‌وا ڕێكاریی یاسایی بگرنه‌به‌ر. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه و بە درێژیی ساڵەکان بەردەوام دەبێت.