بایدن و كامالا بەكەسایەتی ساڵ هەڵبژێردران

پۆڵەتیك پرێس

گۆڤاری تایمی ئەمریكی جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگری وەك كەسایەتی ساڵی 2020 دەستنیشانكرد.

گۆڤارەكە لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەرگی گۆڤارەكەی بڵاوكردەوە كە وێنەی جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا و كامالا هاریسی، جێگری سەرۆكی لەسەرە و ئاشكرایكرد، بایدن و هاریس بەیەكەوە توانوویانە ببنە كەسایەتی ساڵی 2020.

ئەوەش بۆ یەكەمجارە لە مێژووی گۆڤارەكەدا سەرۆكێكی ئەمریكا و جێگرەكەی بەیەكەوە ببنە كەسایەتی ساڵ.

لەلیستی كاندیدانی گۆڤارەكەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو چەندین كەسایەتی دیكەش هەبوون، بەڵام بایدن و كامالا پێش ئەوان كەوتوون وتوانیویانە نازناوەكە دەستبهێنن.

جۆو بایدن تەمەنی 78 ساڵە و كاندیدی دیموكراتەكانبوو بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، توانی سەركەوتن لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی 2020 دا بەدەستبهێنێت، كامالا هاریسی جێگریشی تەمەن 56 ساڵەو بڕیارە دوای سوێندن خواردنی بایدن ببێتە جێگری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا