لە سلێمانی و دهۆك هەشت كرێكاربوونە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بەربوونەوەی تاوەرێك لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی سێ‌ كرێكار گیانیان لە دەستداو سێ‌ كرێكاری دیكە برینداربوون، لە شاری دهۆكیش بەهۆی بەربوونەوەی ئەسكەلە دوو كرێكار برینداربوون.

رۆژی یەكشەممە 11_6_2023 لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی تاوەرێكی بەرزكردنەوەی قورسایی لە یەكێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە نزیك گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، سێ‌ كرێكار گیانیان لەدەستدا و سێ‌ كرێكاری دیكە برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی سلێمانی رایگەیاند، ئەو رووداوە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروون ستی بووە كە ئێستا كاری تێدا دەكرێت بەهۆیەوە سێ كرێكار گیانیان لەدەستداوە و تاوەكو ئێستاش هۆكاری ئەو رووداوە نەزاندراوە بەڵام لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

لەلایەكی دیكەوە لە یەكێك لە باڵەخانەكانی سەنتەری شاری دهۆك لە كاتی كاركردندا، ئاسانسوارێك (ئەسكەلە) كەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو كرێكار بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس دۆخی تەندروستی هەردوو كرێكارەكە جێگیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا