پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 267 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.
بەگوێرەی خشتەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 267 ملیۆن و 83 هەزار و 785 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
هاوکات، لەو بڕە 57 ملیۆن و 300 هەزاری بۆ نەقد ڕۆشتووە و بڕی 209 ملیۆن و 783 هەزار و 785 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بووە.
لەئێستادا بەهای دۆلار تاڕادەیەک دابەزیوە و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 146 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.