حکومەت داشکاندن بۆ قەرزێکی دیکەی سەر هاووڵاتییان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری  هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ كرێی ئاو و خاشاك و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار، بڕیاری لێخۆشبوونەكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكان لەسەر هاوڵاتییان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار و كەلەپوور، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە و تێیدا داوا دەكات لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بڕیاری لێخۆشبوون بە رێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  لە خاڵی یەكەمی گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، بە رێژەی 20% لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان دەكرێت، وەكو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.

هەروەها لە خاڵی دووەمدا هاتووە، بە رێژەی 20% لێخۆشبوون دەكرێت لە كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، تا وەكو ئاساییبوونەوەی دۆخی دارایی لە هەرێمی كوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  بەپێی گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان لە ئەمڕۆوە لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كاری پێویستی لەسەر دەكرێت و جێبەجێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا