بەنگین رێكانی: بەغدا 400 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی عێراق، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەغدا 400 ملیار دیناری دیكە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

بەنگین رێكانی، وتیشی: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری رەوانەكردنی 400 ملیار دیناری دیكەی بۆ هەرێمی كوردستان داوە.

رۆژی سێشەممە 9_5_2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار لەڕێگای بانكی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

رۆژی 4ی نیسانی 2023 رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان واژۆكرا.

بەپێی رێككەوتنەكەش، نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەكەی لە هەژمارێكی بانكی تایبەتدا هەڵدەگیرێت، كە لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كە لە بودجەی گشتی دیاریكراوە، دابین دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا