پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجامدا و لەبارەی مووچەی مانگی شوبات و دابەشکردنی زەوی کۆمەڵێک بڕیار درا.
ئەمڕۆ چوارشەممە27ی ئادار، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیاری درا، لەبارەی مووچەوە بڕیاردرا دەستبکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات و لیستی مانگی ئاداریش رەوانەی بەغداد کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارێکی دیکە درا ئەویش، لێخۆشبوون لە باج و قەرز، کە ئەمانە دەگرێتەوە، خوێندنی پاراڵێل، باجی کۆمپانیاکان، سەرجەم باجەکانی دیکە، غەرامەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان بە رێژەی 100٪، لێخۆشبوون لە قەرزی هاتووچۆ و ئاو و کارەبا بەرێژەی 20٪.
هاوکات، زەوی دەدرێت بە مامۆستای دامەزراو، فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەست بەو مەرجەی پێشتر سودمەندنەبوبێتن، ریزبەندی بۆ وەرگرتنی زەوی بەپێی ساڵی خزمەت و قۆناغ بە قۆناغ دەبێت.