پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “قەوارەی هەرێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هەیە، به‌جۆرێك مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه و په‌لاماردانی هه‌رمن”.
مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی سەرکردایەتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی چله‌ی ماته‌مینی سه‌عده حه‌مه‌ساڵح هاوسه‌ره‌كه‌یدا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان لەبارەی دۆخی هه‌رێم و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان رایگەیاند: “ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كپارچه و یه‌كده‌نگ و دژایه‌تی یه‌كتر نه‌كه‌ن، هه‌موو بابه‌ته‌كان بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ی به‌ئارامی بژین و وڵاته‌كه‌مان ئازاد و پارێزراو بێت”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەكێتی جەختیكردەوە، كە، به‌هیچ جۆرێك نابێت جنێو به‌یه‌كتر بده‌ن و قسه له‌سه‌ر یه‌كتر بكه‌ن، له‌ولاشه‌وه دوژمنه‌كانیشمان په‌لامارمان بده‌ن و داگیرمان بكه‌ن”.
بەوتەی مەحمەد سەنگاوی، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه، مه‌ترسیه‌كانیش له‌سه‌رجه‌م روه‌كانه‌وه‌ن، به‌جۆرێك مه‌ترسی هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و په‌لامارمان بده‌ن و بمانكوژن.