بەبەشداریی زیاتر لە 61 ملیۆن دەنگدەر، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە 81 پارێزگا بەڕێوەدەێت و زیاتر لە 61 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (31-3-2024)، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 81 شار و پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 5ـی ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە هەڵبژاردنەکەدا 34 پارتی سیاسی بەشدارن و لە 24 پارێزگای باکووری کوردستان و 57 پارێزگای تورکیا ململانێی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ دەکەن.

دەم پارتی، وەک گەورەترین حزبی کوردیی باکووری کوردستان بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا دەکات و چاوی لەسەر ئەوەیە کە سەرۆکشارەوانیی پارێزگای ئامەد وەربگرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دوو بەربژێری هەیە.

زۆرترین ململانێ لە ئەستەنبووڵە و جەهەپە و ئاکپارتی ململانێی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ دەکەن.

بەگوێرەی داتاکان، لە هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان و تورکیا 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش 50.59٪ی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪یشیان پیاون. لە هەڵبژاردنەکەدا، ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا