پارێزگاری پێشووتری زیقار زیندانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، دادگای دەستەی سێیەمی كەرخ لە بەغدا یەحیا ناسری، پارێزگاری پێشووتری زیقاری بە زیندانیكردن سزادا، ئەویش بەهۆی سەرپێچیكردن لە ئەركەكانیدا ئەو كاتەی پارێزگار بووە.

دەستەی دەستپاكیی عێراق، رۆژی یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: دادگای دەستەی سێیەمی تاوانەكان لە كەرخ پارێزگاری پێشووتری زیقاری بە زیندانیكردن سزادا بەهۆی سەرپێچیكردن لە ئەركەكانی پۆستەكەی.

دادگاكە بەپێی ماددەی 331ی یاسای سزاكانی عێراق پارێزگاری پێشووتری زیقاری سزاداوە، چونكە سزادراوەكە بڕە پارەیەكی لە مووچەی كارمەندانی هێزی سەحوەی زیقار بڕیوە لەو سەردەمەی كە مووچەی كارمەندانی سەحوە لە زیقار دابەش دەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا