پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سوپای ئیسرائیل بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیانلەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، لە درەنگانی شەوەوە تا بەرەبەیان سوپای ئیسرائیل کەرتی غەززەی بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیانلەدەستداوە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، 40 فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان لە بۆردومانکردنی پێگەکانی سەرای قودسی باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیدا کردووە و توانیویانە سێ سەرکردەی باڵای سەربازی سەرایا قودس بکوژن.
ئاماژەی بەوەکرد، بۆردومانەکانیان تا ئەو کاتەی سەرجەم ئامانجەکانیان بەدەستدەهێنن بەردەوام دەبێت.
هاوکات، لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین هێرشەکانی ئیسرائیلی بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ دۆخی ناوچەکە وەسفکرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بێنەسەرخەت.