بافڵ جەلال تاڵەبانی: خاتوو وەسفیە تێكۆشەرێكی بەئەمەكی كوردستان بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی خاتوو وەسفیە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، خاتوو وەسفیە یەكێتییەكی سەر راست و تێكۆشەرێكی بەئەمەكی كوردستان بوو، لە رۆژانی سەختی خەباتدا نموونەی ژنی بوێر، بۆ شەهیدان و كەسوكارە سەربەرەزەكەشیان، دایكێكی خەمخۆر بوو.

دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی…

ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی خاتوو وەسفیە، ژنە شۆڕشگێڕ و رێبواری ماندوونەناسی رێگەی خەبات تێدەپەڕێت.

‎خاتوو وەسفیە یەكێتییەكی سەرڕاست و تێكۆشەرێكی بەئەمەكی كوردستان بوو، لە رۆژانی سەختی خەباتدا نموونەی ژنی بوێر ، بۆ شەهیدان و كەسوكارە سەربەرەزەكەشیان، دایكێكی خەمخۆر بوو.

‎هاوسەرەكەشی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین عەلی شامار، تەمەنی بەخشییە شۆڕش و لەپێناو سەرفرازیی كوردستاندا قوربانیی زۆریاندا.

‎ئێمە مێژووی پڕ لە شانازی ئەو خێزانە قارەمانە و هەموو تێكۆشەرانی تر لەیاد ناكەین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێننەوە.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا