فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر بۆردوومانکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەخانەی هەریر کە بنکەیەکی سەربازیی سوپای ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی ئەیلوول، گروپی چەکداریی ‘میراتگران’ بەرپرسیاریەتیی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریری لە سنووری پارێزگای هەولێر راگەیاند و لە بەیاننامەکەدا هێرشەکەی وەک “پەرچەکردار” بەرامبەر هێرشی شەوی رابردووی سەر نەخۆشانەکەی کەرتی غەززە ناوبرد.

پێکهاتەکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا رایگەیاندووە کە “لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی کردن لە تۆفانی ئەقسا، بە ئامانجگرتنی ‘بنکەی داگیرکاری ئەمریکی’ لە باکووری عێراق کە ناسراوە بە بنکەی هەریر بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان رادەگەیەنین”.

بەپێی بەیاننامەکەی گرووپی ‘مراتگران’، هێرشەکە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامدراوە و تا ئێستا ئەمریکا و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە عێراق هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هێرشکردنە سەر بنکەکەیان لە فڕۆکەخانەی هەریر پشتراستنەکردووەتەوە.

میراتگران گرووپێکی سەر بە بەرەی “بەرهەڵستکارین” و زۆرجار و چالاکی لەدژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دەدەن و بەشێکن لە هێزی ‘بەرهەڵستکاری فەڵەستینی’.

چەند کاتژمێرێک پێش ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەکەی بنکەی هەریر، هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک لە “گرووپەکانی بەرەی بەرهەڵستکاران” لە عێراق، ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیان بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا” راگەیاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق، بە دوو درۆن کرایە ئامانج و هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی بنکەکە پووچەڵکرایەوە و تێکشکێندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا