پەرلەمانتارێکی پارتی: تا ئێستا یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکنەکەوتوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نیە.

شوان محەمەد پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نیە، پارتی ڕێبەر ئەحمەد کاندیدیەتی و هەوڵی بۆ دەدات ببێتە سەرۆککۆمار.

ئاماژەی بەوەشداوە، پارتی پێداگیرە لەسەر پشتگیری کردنی کاندیدەکەی، مەگەر لە حاڵەتێکدا لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەون لەسەر کاندیدێک جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت.

هاوکات ڕێزان شێخ دلێر راوێژکاری پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، یەکێتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆککۆمار نابێت، دوو ڕۆژ پێش جەژن، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوویەوە و جەختیان لەسەر کاندیدکردنەوەی بەرهەم ساڵح کردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کێبەرکێکە قورس دەبێت، دەبێت ئیش لەسەر شەخسی پەرلەمانتاران بکرێت، تا دەنگ بە دکتۆر بەرهەم بدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت ڕایگەیاند، “داوا لە برایانی هەرێم دەکەین پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار چونکە ئەو پۆستە پەیوەستە بە هەموو عێراقییەکانەوە نەک تەنها کورد، ئەو پۆستە گەورەترە لە یەک پێکهاتە و بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق گرنگە، جگە لەوەش گرەنتییە بۆ یەکڕیزی عێراقییەکان و پاراستنی ئاسایش و دەستووری وڵات”.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا