پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، مارکێتی “گشت کەس” لە بەکرەجۆ پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبووە و داخراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان و دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر خواردن و شمەکی ماوەبەسەرچوو، لیژنە هاوبەشەکان مارکێتی (گشت کەس)ی لە بەکرەجۆ داخست و رێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا دەگرێتەبەر.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی راپۆرتی لیژنەی بەکرەجۆی سەربە لیژنە هاوبەشەکان ئەو مارکێتە سەرەڕای ئەوەی پاشەڕۆی قرتێنەرەکانی تێدا بووە، زیاتر کە (120) پارچە لە پسکیت و کنتاکی و هەویری پیتزاو پەنیرو بۆیاخ و کرێمی بەسەرچوو هەبووە، هەربۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە داخرا.