پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە هیندستان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە 13 کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر 20 کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، لەناوچەی خارگاری سەربە شاری ناڤی مومبای هەرێمی ماهاراشترا لەشوێنێکی کراوەدا لەکاتی ڕێوڕەسمی خەڵاتکردندا، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما 13 کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
ئاماژەیان بەوەکرد، پلەکانی گەرما لەو ناوچەیە گەیشتووەتە 38 پلە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئامادەبووان لەوشوێنەدا هەبووە و ژمارەیەک لە هۆش خۆیان چوون و لەو 20 کەسەی ڕەوانەی نەخۆشخانەکران هەشتیان لە وەرگرتنی چارەسەری پێویستە بەردەوامن.
ڕوونیانکردەوە، ئەو 13 کەسەی گیانیانلەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 60 ساڵ بووە و نۆ کەسیان ژن بووە.