رووسیا و ئەمریكا داوای راگرتنی شەڕی سودان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووسیا و ئەمریكا داوا دەكەن دەستبەجێ گرژییەكانی سوودان بوەستێندرێن، ئەمریكا دۆخەكە بە هەستیار و رووسیاش بە رووداوی دراماتیكی ناویان بردووە.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی شەممە 15_4_2023 دۆخی سوودانی بە هەستیار ناوبرد و رایگەیاند: لەگەڵ باڵیۆزخانەكەمان لە خەرتووم لە پەیوەندیداین و داوا لە هەموو لایەنەكانی سوودان دەكەم دەستبەجێ شەڕ رابگرن و دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی و بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیاش لە راگەیەندراوێكدا داوای هەنگاوی بەپەلەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سوودان كرد و رایگەیاند، مۆسكۆ زۆر نیگەرانی ئەو رووداوە دراماتیكییانەیە كە لە سوودان روودەدەن. داوا لە هەموو لایەنەكانی سوودان دەكەین بگەنە چارەسەرێكی سیاسیانە و كۆتایی بەو دۆخە بهێنن.

سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە، شەڕ و پێكدادان لە خەرتووم لەنێوان سوپای سوودان و هێزی پشتیوانیی خێرای نیمچە سەربازیی ئەو وڵاتە هەڵگیرسا، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەكانی پشتیوانیی نیـمچە سەربازی لە وڵاتەكە خرابوونە ئامادەباشی و سوپای سوودانیش ئەوەی وەكو هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەكە بینیوە و هێرشی كردووەتە سەریان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا