عێراق و میسر ژمارەیەك یاداشتی لێكتێگەشتن واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق و میسر 11 یاداشتی لێكتێگەیشتن لە چەند بوارێكدا واژۆ دەكەن، ئەوەش لە چوارچێوەی نزیكبوونەوەی هەردوو وڵات كە لە ساڵی 2021 دەستیپێكرد، كاتێك سەرۆكی ئەو كاتی میسر بەشداری لە لووتكەی بەغدا كرد.

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی میسر رۆژی سێشەممە، 13_6_2023 ، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، 11 یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ عێراق واژۆكردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كە دوێنێ دووشەممە بە سەردانێك گەیشتە قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە.

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی میسر وردەكاریی یاداشتەكانی بڵاونەكردووەتەوە.

لە دیارترین ئەو یاداشتانەی واژۆ كراون، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنە لە نێوان وەزارەتەكانی بازرگانیی عێراق و میسر، هەروەها یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بواری پڕۆژەی مامناوەند و بچووك لەنێوان بانكی ناوەندیی عێراق و فەرمانگەی گەشەپێدانی پڕۆژە مامناوەند و بچووكەكانی میسر بۆ گەشەی ئابووری، هەروەها یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق و وەزارەتی گەشتوگوزاری میسر بۆ برەودان بە كەرتی گەشتیاریی عێراق واژۆكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا