سەرۆكوەزیرانی سوید دوای شكستی پارتەكەی ئامادەیە دەستلەكاربكێشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماگدالێنا ئاندەرسۆن، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات و سەرۆكوەزیرانی ئێستای سوید، لەدوای ئەو شكستەی بەرامبەر بە پارتە ڕاستڕەوەكان تووشی پارتەكەی هات، لە هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەیدا، رایگەیاند دۆڕانی لە هەڵبژاردنەكان قبوڵ دەكات و دەست لەكار دەكێشێتەوە.

دوای ئەوەی بەرەی چەپڕەوی سوید كە لە چوار پارتی سیاسی پێكهاتوون كورسیەكانیان كەمی كرد و لە بەرامبەر بەرەی ڕاستڕەوی وڵاتەكە كە ئەوانیش چوار پارتی سیاسین بە جیاوازی یەك كورسی پەرلەمان شكستیان هێنا ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە ڕایگەیاند دەست لەكار دەكێشێتەوە.

ماگدالینا ئەندەرسۆن، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: زۆرینە كەمن، بەڵام هێشتا زۆرینەیە بۆیە دەستلەكاركێشانەوەی خۆم وەك سەرۆك وەزیران پێشكەش دەكەم، بەرپرسیارێتی بەردەوامبوونی پرۆسەكە بە سەرۆكی پەرلەمان دەسپێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا