ئاژەڵفرۆشێک: دواکەوتنی مووچە کاریگەری لەسەر بازاڕی ئاژەڵی زیندوو داناوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دواکەوتنی مووچە کاریگەری لەسەر بازاڕی گۆشتی ئاژەڵی زیندوو داناوە و ئاژەڵفرۆشێک دەڵێت، “بەراورد بە ساڵانی رابردوو، خواست لەسەر ئاژەڵی زیندوو زۆر کەمە”.

لە سەردانێکی مەیدانیی عەلی عەبدولسەمەد، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس بۆ مەیدانی ئاژەڵان لە سلێمانی، ئاژەڵفرۆشێکی ئەو مەیدانە باسی لە دۆخی بازاڕی ئاژەڵی زیندوو کرد لە بازاڕەکە.
ئەو ئاژەڵفرۆشە باسی لەوەکرد، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە و خراپی دۆخی دارایی خەڵک، بازاڕی ئاژەڵی زیندوو لە مەیدانەکە کەمی کردووە، بەجۆرێک بەراورد بە جەژنەکانی پێشووتر، “جموجۆڵی بازاڕ بۆ زیاتر لە نیوە دابەزیووە”.

بە ووتەی ئەو ئاژەڵفرۆشەی سلێمانی، نرخی کیلۆیەک گۆشتی بەرخ لە ئێستادا لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی بە گۆترە 9 هەزار و 500 دینارە.

ئەو ئاژەڵفرۆشە دەشڵێت: خەڵک بەهۆی دواکەوتنی مووچە توانای کڕینی ئاژەڵی تەواوەتی نییە و ناچار بە کیلۆ دەیکڕێت، دەشڵێت، “ئەمساڵ بازاڕ زۆر سستە و لەچاو عارفەکانی ساڵانی رابردوو رۆژانە 2 بۆ 3 سەر ئاژەڵ دەفرۆشین، لەکاتێکدا ساڵی وا هەبووە لە یەک عارفەدا 200 ئاژەڵم فرۆشتووە بەتەنها”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا