لە دوو پارێزگای عێراق پشوو ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەردوو پارێزگای کەربەلا و موسەننا بڕیاردرا سبەی چوارشەممە بکرێتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتە خۆجێیەکانی کەربەلا و موسەننا پشووی فەرمیان بۆ سبەی چوارشەممە 12ی نیسانی 2023 ڕاگەیاند.

ئەوەشیان خستەڕوو، هۆکاری پشووەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمامی عەلی بن ئەبی تاڵب ڕەزای خوای لەسەر بێت.

عەلی بن ئەبی تاڵب ئامۆزای محەمەد پێغەمبەری ئیسلامە درودی خوای لەسەربێت، کە لەلای شیعەکان پیرۆزترین کەسایەتییە و لەسەر دەستووری ئەو دینداری دەکەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا