وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، پەرۆشی خێرا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، نەرمیمان نواندووە بۆئەوەی ئامانجی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەدیبێت بە شێوازی نوێ و دواتر گفتوگۆ لەسەر پرسە تەكنیكییە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ كوردستان دەكەین.

ئاماژە بەوەشكراوە، پەرۆشی خێرا دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانین.

وەزارەتی نەوتی عێراق گرنگی ئەو هەنگاوەشی لەپێناو دابینکردنی بودجەی گشتی وەک پێشتر هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی لەسەری رێککەوتوون بۆ ئەو بڕی هەناردەکردنەی نەوتی هەرێم تەرخانکراوە، دووپاتکردووەتەوە کە ئەمەش لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان شاندەکانی هەردوولا باسی لێوەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا