ئارێز عەبدوڵا: رەنگە یەكێتی و پارتی رێكبكەونەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێك مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، رەنگە یەكێتی و پارتی رێكبكەونەوەو ئەوەش بە رێگە راستەكە بۆ چونەوەیان بۆ بەغدا ناودەبات.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرچەندە، پارتی یەكلایەنە چۆتە ناو بەرەی سەدر و حەلبوسییەوە و بەو هەنگاوەش درزی نێوان هەردوو هێزە سەرەكیەكەی كوردستان فراوانتر بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەرفەت بۆ رێككەوتنەوە و هەماهەنگی لەبەر دەستە.

راشیگەیاند، كارایی و كاریگەری سیاسی كورد لە بەغدا بەندە بە یەك دەنگی و یەك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانی، نەك ژمارە و جۆری پۆستەكان، ئەو چەمكە بۆ كارایی و كاریگەریی هەر یەك لە پارتی و یەكێتیش هەمان مانا دەدا و بەندە بەوەی ئایا بەیەكەوە بەشداری كابینەی نوێ دەكەن یان بە جیاواز؟.

وتیشی، “ڕەنگە یەكێتی و پارتی رێكبكەونەوە، كە ئەوەش ڕێگا ڕاستەكەیە، بەڵام لە بارێكدا ھەردوولا تاك تاك و بە جیاواز ڕێگای بەغدا بگرینەوە بەر ئەگەری دروستبوونی لێكەوتەی نەخوازراوی ھەیە”.

هەروەك دڵناییدا لەوەی، لە رێكنەكەوتن هەمووان باج دەدەن، بەڵام بە ھۆكاری بەشداریكردن لە بەرەی سەدر – حەلبوسی ئەنجام و باجەكەی بۆ پارتی قورستر دیارن.

دەشڵێت، “لێك تێگەیشتن و رێككەوتن لە بەرژەوەندیی گەلی كوردستانە، نەك سەپاندن و مەرج بۆ یەكتری دانان. كوردیش دەمێكە بەگفتوگۆ دەڵێ: دان و ستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا