ئەو کەسانەی دەیانەوێت عەمرە ئەنجام بدەن چیتر ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە مانگی ڕەمەزاندا عەمرە ئەنجام بدەن چیتر ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە خشتەی کاتەکانی ئەنجامدانی عەمرەی بۆ 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە شوێن نەماوە و چیتر کەس ناتوانێت ناو تۆماربکات، ئەم بڕیارەش تەنها بۆ مانگی ڕەمەزانە.

ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکە ئەپلیکەیشنێکی تایبەتی بۆ ناو تۆمارکردن دانا، چونکە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزان قەرەباڵغترین ڕۆژەکانی ساڵە بۆ عەمرە کردن.

لەکاتێکدا، لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزاندا، وڵاتی سعودیە ڕوونیکردەوە، لەمانگی ڕەمەزاندا هیچ کەسێک ڕێگەی پێنادرێت لە یەک عەمرە زیاتر ئەنجام بدات، ئەمبڕیارەش بەمەبەستی ئەوەبوو زۆرترین کەس بتوانێت لەو مانگەدا داواکاری پێشکەش بکات بۆ ئەنجامدانی عەمرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا